بابه‌كر ئاغا، ئه‌و شكست به‌ند(به‌یتار)یه كه له ساڵی 1993 وه رۆِژانه چاره‌سه‌ری زیاتر له 40 نه‌خۆش ده‌كات له لێدوانێكی تایبه‌تیدا بۆ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان باس له هه‌وڵی به‌رده‌وامی بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی ده‌كات و
ده‌ڵێت: 25 ساڵه له قه‌ڵادزێی سه‌ربه‌رزه‌وه به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه خزمه‌ت به هه‌موو خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر و سه‌رجه‌م كوردستان له زاخۆوه تا خانه‌قین ده‌كه‌م و زۆر جاریش خه‌ڵكی له پارچه‌كانی تره‌وه سه‌ردانیان كردووم به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
ده‌شڵێت: كاره‌كه‌ی ئێمه زۆر ئاسته‌مه و توانایه‌كی زۆری ده‌وێت و فشارێكى گه‌وره‌شمان له‌سه‌ر شانه به‌هۆی رێژه‌ی به‌رزی سه‌ردانكه‌ران، ئێمه‌ش ڕۆژانه له كاتژمێر 8ی به‌یانییه‌وه تا 1ی دوای نیوه‌ڕۆ نه‌خۆش چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین و له دوای ئه‌و كاته تا ئێواره سه‌رقاڵی باخ و بێستانهكهم ده‌بم و له دوای بانگی ئێواره ده‌ست ده‌كه‌مه‌وه به چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش تا 12بۆ1ی شه‌و به به‌رده‌وامی و به بێ پشوو وه‌رگرتن.
بابه‌كر ئاغا له باره‌ی پیشه‌كه‌یه‌وه ده‌ڵێت: هه‌موو مرۆڤێك خاوه‌ن توانا و به هرهیهكی تایبه‌ته و منیش له سه‌ره‌تاوه ویستوومه كارێك بكه‌م كه خزمه‌ت به كۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی بگه‌یه‌نێت، كارێك كه شوێن په‌نجه‌كه‌ی له سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤه‌كان دیار بێت و به هۆیه‌وه نزای خێرم بۆ بێت سه‌رباری ماندووبوونێكی زۆر بۆ هێنانه شوێنه‌وه‌ی جومگه شكاوه‌كان یا لهجێچووهكان به‌ڵام من به‌رده‌وام ده‌بم و باوه‌رم به‌وه هه‌یه بۆ خزمه‌تی مرۆڤه‌كان هه‌ر كارێ له توانادا بێت نابێت درێغی لێبكرێت.
له باره‌ی چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كانیشی بابه‌كر ئاغا ده‌ڵێت: من به شێوازیك چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشه‌كان ده‌كه‌م كه تایبه‌ته به خۆم و به پشت به‌ستن به تواناكانی خۆم له بواره‌كه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌یركردنی ئه‌شیعه و تیشك و وێنه‌ی شكان یا لهجێمان وه یا گرژبوونه‌كه ده‌ست به چاره‌سه‌رییه‌كه ده‌كه‌م و هه‌ر پێویستی و ڕێنوماییهكیش پێویست بێت ده‌یده‌م به نه‌خۆشه‌كه له گه‌ڵ دیاریكردنی كاتی سهردانیكردنهوهكهی.
ده‌شڵێت: پیشه‌كه‌م وه‌ك بهیتارێك بۆماوه‌یی نییه‌و خۆم به سه‌لیقه‌و وردبوونه‌وه له ده‌ماره‌كان و ئێسقان و جوكگهكان فێری بووم و نهێنی كاری تایبه‌تی خۆمم هه‌یه وه‌ك هه‌ر خاوه‌ن پیشه‌یه‌كی تر و له ماوه‌ی ئه‌و 25 ساڵه‌شدا به پێی ئاماره‌كان كه هه‌موویم تۆمار كردووه وه‌ك ئه‌رشیفێك بۆ كاره‌كانم زیاتر له 100 هه‌زار كه‌سم چاره‌سه‌ر كردووه.
"بابه‌كر وه‌تمان ره‌سول میراوده‌لی" له دایكبووی ساڵی 1966ی شاری قه‌ڵادزه‌یه و یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه دیار‌و ناسراوه‌كانی ده‌ڤه‌ر پشده‌ر و له گه‌ره‌كی ئاشتی شاری قه‌ڵادزێ و له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشانه ده‌كات كه توشی گرژبوونی ماسولكه و له جێ چوونی ئێسقان و شكانی ئێسقان و چاره‌سه‌ری هه‌ندێك جۆری فه‌قه‌رات ده‌كات كه نه‌گه‌یشتبێته حاڵه‌تێك پێویست به نه‌شته‌رگه‌ری بكات و له ته‌مه‌نی كاركردنیشی چاره‌سه‌ری بۆ زیاتر له ده‌یان هه‌زار كه‌س كردووه.
ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی ناوبراو كه‌سایه‌تییه‌كی دیار‌و ناسراوی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یه و وه‌كو پیاوماقوڵێك پرس و ڕاوێژی پێده‌كرێت بۆ پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.