Erbil 22°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 07:24

شێخ جه‌عفه‌ر : له‌خانه‌قین عه‌ره‌ب به‌ناوى داعش دژى کورد چه‌کى هه‌ڵگرتووه‌ و گیانی کوردان له‌مه‌ترسی دایه‌

ئاسایشى یه‌كێتى هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى له‌خانه‌قیندا نییه‌
کوردستان TV
100%


شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا به‌رپرسى لقى  15 ى پارتى دیموكراتی كوردستان له‌لێدوانى تایبه‌ت بۆ مالپه‌رى كوردستان تیڤى ڕایده‌گه‌ێنێت ،  له‌ئێستادا ڕه‌وشى خانه‌قین ئاڵۆزه‌ و سه‌ر ماڵى هاوڵاتیانى كورد  پارێزراو نییه‌  ، به‌هۆی دروست بوونى ئه‌و گروپانه‌ى له‌خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری دروست بوون كه‌بوونه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر هاوڵاتیان و خێزانه‌ كورده‌كان .


شێخ جه‌عفه‌ر ڕاشیگه‌یاند ، ئه‌و گروپانه‌ى دروست بوون له‌ناوچه‌كه‌دا گوایه‌ داعشن ، به‌ڵام هیچی وانییه‌ ، ئه‌و گروپانه‌ حه‌شدى شه‌عبین و له‌به‌رامبه‌ر كورد ده‌وه‌ستنه‌وه‌ له‌شه‌هید كردنیان و ڕفاندنى هاوڵاتیانى كورد وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌هه‌فته‌كانى پێشوو ڕوویدا 


به‌رپرسى لقى  15 ى پارتى ڕاشیگه‌یاند ، چه‌كدارانى داعش به‌ڕێژه‌یه‌كى كه‌م له‌خانه‌قینن زیاتر ئه‌و چه‌كدارانه‌ له‌ناوچه‌كانى جه‌له‌ولا و  قه‌ره‌ته‌په‌ و جه‌باره‌ بوونیان هه‌یه‌ و چاڵاكى ئه‌نجام ده‌ده‌ن . 

له‌باره‌ى ڕه‌وشى ئێستاى ناو خانه‌قینه‌وه‌ ناوبراو ڕایگه‌یاند ، له‌خانه‌قین پۆلیسى فریاكه‌وتنى عێراقى تێدایه‌ به‌لام ئه‌و هێزه‌  ناتوانێ ئارامى شارو سه‌رو ماڵى هاوڵاتیان بپارێزێت  ، ڕاشیگه‌یاند هێزی ئاسایشى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان كه‌له‌ناو خانه‌قینه‌ ئه‌و هێزه‌ش هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى نیه‌ و ناتوانێ سه‌روماڵ و گیانى هاوڵاتیانى كورد بپارێزێ 


له‌كۆتادا شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ڕایگه‌یاند ، خه‌ڵكى عه‌ره‌ب به‌ناوى داعشه‌وه‌ چه‌كى هه‌ڵگرتووه‌ به‌رامبه‌ر به‌كورد و بوونه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر گیانیان  ، له‌ئێستادا سه‌روماڵى هاوڵاتیانى كورد له‌مه‌ترسى دایه‌ له‌وه‌ى ژیانیان پارێزراو نیه‌ ، ڕۆژانه‌ دووچارى هه‌ڕه‌شه‌ى گروپه‌ چه‌كداره‌كان ده‌بنه‌وه‌ ، هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن و ڕفاندنیان له‌سه‌ره‌ 


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.