لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى بۆ مالپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، هه‌ڵمه‌تی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ماتۆر سكێله نایاساییه‌كان گه‌یشته شار‌و شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێری پایته‌خت وههڵمهتهكه شرۆژ به‌رۆژ چڕتر ده‌كرێته‌وه
هاتووچۆ ڕاشیده‌گه‌ێنێـت تاوه‌كو ئیستا ژماره‌ی ماتۆرسكێله نایاساییه‌كان كه‌ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه لهناوشارو ده‌وروبه‌ری 1000ی تێپه‌ڕكردووه
هاتووچۆ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، جێگای خۆشحاڵیه كهلهوڕۆژهی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌ستی پێكردوه
ژماره‌ی ئه‌وو ڕوداوانه‌ی هاتووچۆ كه‌به‌هۆی ماتۆر سكێلهوه ڕوویده‌دا كه‌مبووه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌كى زۆر باشیش .
هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیر كردنى ماتۆڕ سكێله نایاساییه‌كان له‌دوای ئه‌وه هات كهلهبهرنامهی تیشك له‌كوردستان تیڤى له‌گه‌ل به‌رپرسانى هاتووچۆ ئه‌نجامدرا .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.