Erbil 22°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 07:32

وەزارەتی پەروەردە هۆشداری به‌م شوێنانه‌ ده‌دات

له‌ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵ زیاتر بزانه‌
parwarda
کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان ،  ئاگاداری ته‌واوی باخچە و قوتابخانە و پەیمانگە ناحكومییەكانی سەر بە وەزارەت ده‌كاته‌وه‌ ، كە  ماوەی یاسایی يان تەواو كردووە و نەبوونەتە خاوەن باڵەخانەی خۆیان نین ، پێویستە  له‌سه‌ریان بۆ ساڵی خوێندنی 2018 -2019 ،  ساڵانی داهاتوو قوتابی تازە وەرنەگرن  تاوەكو دەبنە خاوەن باڵەخانەی تایبەتی خۆتان بەپێی ماددەی 26، خاڵی (1،2،3) لە رێنماییەكانی ژمارە 1ی ساڵی (2016)ی قوتابخانە و پەیمانگە ناحكومییەكان.

په‌روه‌رده‌ ڕاشیده‌گه‌ێنێت كاركردن به‌پێچه‌وانه‌ى بڕیار و نوسراوه‌كانمان ، رێكاری یاسایی  له‌ بەرامبەرتان  دەگیرێتەبەر.

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.