ڕێبوار تاڵه‌بانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك ڕایده‌گه‌ێنێت ، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و دژه تیرۆری عێراق داوایان له خه‌ڵكی كوردی شاری كه‌ركووك كردووه جلی كوردی‌یان پێبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕابكه‌ن.
رێبوار تاڵه‌بانی ڕاشیگه‌یاند ، له‌كه‌ركوك ده‌ستور پێشێل كراوه و مافه‌كانی كورد زه‌وت كراوه و به‌هێزی سه‌ربازی شاره‌كه داگیر كراوه ، ئه‌و هێزانه ویستییان هه‌مان مێژوو دووباره بكه‌نه‌وه، به‌ڵام بۆیان نه‌چووه سه‌ر و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دژایه‌تی بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌یان له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانیه‌كان ده‌كرد، ئێستا خۆیان به شه‌رمنانه دان به‌وه‌دا ده‌نێن، كه ئه‌و ناوچانه به‌بێ هێزی پێشمه‌رگه سه‌قامگیری به‌خۆیانه‌وه نابینن.
رێبوار تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند ، ته‌نیا هێزی پێشمه‌رگه ده‌توانێت پارێزگاری له‌و ناوچانه بكات، شوێنی ره‌سه‌نی خۆیه‌تی و به‌شێكی دابڕاو نین له كوردستان، به‌ڵام هێزه‌كانی دیكه ناتوانن ئه‌و شوێنانه بپارێزن، چونكه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه نین.
لهبهشێكى دیكه‌ى لێدوانه‌كانى رێبوار تاله‌بانى له‌سه‌ر ره‌وشى كه‌ركوك ناوبراو رایدهگهێنێت ،ئه‌و هێزانه‌ی ئێستا له‌كه‌ركوكن لهمیلیشیكانى شیعه و دژه تیرۆری عێراق و هێزه‌كانى دیكه ، داوا له خه‌ڵكی شاری كه‌ركووك ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تیش له كورد، هه‌رچی زووه جلوبه‌رگی مه‌ده‌نیمان بۆ درووست بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی بتوانین له‌كاتی ته‌نگانه‌دا خۆمان له‌و قه‌یرانه رزگار بكه‌ین كه له‌ڕێگه‌ی بڕیاری هه‌ڵه‌ی سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانمانه‌وه خۆمان تووشی خۆمان كردووه، ئه‌مه‌ش مانای وایه كه ئێستا خۆیان دان به‌و راستییه‌دا ده‌نێن كه پێویسته جارێكی دیكه پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه.
له‌شازده‌ى ئۆكۆتۆبه‌ر به‌هاوكاری باڵێكى سه‌ربازی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ، كه‌ركوك و ناوچه‌كه هێرشى سه‌ربازی كرایه سه‌ر و داگیر كرا ، كه‌نزیكه له %51 خاكى كوردستان له‌ده‌ست درا و نزیك به 200 هه‌زار خێزانى كوردیش ئاواره‌ى شاره‌كانى دیكه‌ى كوردستانى بوون، وێڕای ئه‌و ڕه‌وشه ئاڵۆزه‌ى له‌ئێستادا له‌كه‌ركوك ده‌گوزه‌رێ كه‌باری ئاسایشى ناوچه‌كه تێیدا ئارام نیه به‌هۆی زۆر بوونى چاڵاكیه‌كانى چه‌كدارانى داعش له‌هێرشكردنه سه‌ر سوپای عێراق و حه‌شدى شه‌عبی و كوشتنى هاوڵاتیان و ڕفاندنیان
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.