رێوره‌سمێكدا له شاره‌دێی پردێ په‌رده له سه‌ر وێنه‌ری حه‌فت شه‌هیدی داستانی شه‌ڕی پردێ لادرا. بەپێی ئامارێک 118 چەکداری حەشدی شه‌عبی لە شەڕەکەی پردێدا كوژران و لەو شەڕەشدا شەش پێشمەرگەش شەهید بوون.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حزبی و حكومی و سه‌ربازی و كه‌سوكاری شه‌هیدان له رێوره‌سمێكدا له شاره‌دێی پردێ په‌رده له سه‌ر وێنه‌ری حه‌فت شه‌هیدی داستانی شه‌ڕی پردێ لادرا كه له بیستی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 به قارهمانیهتییهكی گه‌وره‌وه رێگرییان له میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان گرت به‌ره‌و سنووری هه‌ولێر بێن و توانیان له پردێ تێكیانبشكێنن و داستانی پردێ تۆماربكه‌ن.
بەپێی ئامارێک 118 چەکداری حەشدی شه‌عبی لە شەڕەکەی پردێدا كوژران و لەو شەڕەشدا شەش پێشمەرگەش شەهید بوون.
عەقید غازی دۆڵەمەڕی، فەرماندەیەکی پێشمەرگەیە کە لە سەنگەری بەریگریکردن لە خاکی باشووری کوردستان لە پردێ شەهید بوو. عەقید غازی دوای خۆی شەش منداڵی بەجێهێشتوون، کە چواریان پێشمەرگەن.
جگە لەم فەرماندەیە پێنج پێشمەرگەی دیکەش لە شەڕی حەشدی شەعبی و پێشمەرگە لە پردێ شەهیدبوون، لەو شەڕەدا حەشدی شەعبی دەیویست بەرەو قوشتەپە پێشڕەوی بکات، بەڵام پێشمەرگە بەتووندی بەرپەرچی هێرشەکەی دایەوە و جگە لە تێکشکاندنی زیاتر لە 20 تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازی، 118 چەکداریان کوشتن و 150ـی دیکەشیان بریندارکردن.
ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بەڕێککەوتن و هاوكارى لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکارى لایه‌نێكى كوردى، پەلاماری شارى کەرکووک و خورماتوو و خانەقینیان دا‌و دەستیان بە سەر ئه‌و ناوچانه‌دا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کرد‌و نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون ، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى چه‌ندین دوكان و خانووى هاووڵاتیانى كوردیان له‌و ناوچانه سووتاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.