Erbil 33°C شەممە 21 ئەیلوول 14:41

حکومەتی عێراق: هیچ مەترسییەکى نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە عێراقدا نییە

پێشتر 7 حاڵەتی ئەو نەخۆشییە لە عێراق تۆمارکراون
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 1/7/2018، حکوومەتی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە هیچ مەترسییەک لەسەر بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە عێراقدا نییە .

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه‌ ، كه‌ راپۆرتەکانی وەزارەتی تەندروستی ئەوە دووپات دەکەنەوە کە 7 حاڵەتی ئەو نەخۆشییە لە عێراق تۆمارکراون ، کە پێنجیان بوونەتە هۆی مردن و یەکیان چاک بووەتەوە و ئەوەی دیکەشیان لەژێر چارەسەرى دایە.

راشیگه‌یاند" بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەم نەخۆشییە دەمێکە لەعێراق و دەوڵەتانی چواردەوری هەیە و یەکەم حاڵەت لەساڵی 1979 تۆمارکراوە و لەو مێژەشەوە چەندین تووشبوو لەعێراق تۆمارکراون، بەڵام سنورداربووە و لە وڵاتانی چواردەوریش چەندین حاڵەت هەبوون، بەڵام نەبووەتە پەتا".

ئەوەش باسکراوە کە راپۆرتەکان دڵنیایی دەدەن کە ئەم نەخۆشییە لە نەخۆشییە هاوبەشەکانی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵانه‌ و لە کەسی توشبوو یان مێشوولەوە دەگوێزرێتەوە، بەڵام ئەگەر گۆشت باش بکوڵێنرێت نەخۆشییەکە ناگوێزێتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.