Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:08

لەمانگی حوزەیراندا 76 هاووڵاتی مەدەنی لەعێراق کوژراون

ده‌رئه‌نجامی كرده‌وه‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری
کوردستان TV
100%


نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاریكاریی عێراق (یونامی) رایگەیاند بەهۆی كردەوە توندوتیژییەكان پێكدادانی چەكدارییەوە لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا لە عێراق 76 هاوڵاتی كوژراون و 129ی دیكەش برینداربون.

به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ 1-7-2018، نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) ‏بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، له‌ ده‌رئه‌نجامی كرده‌وه‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه‌  له‌ مانگی حوزه‌یرانی  2018، دا ‏روویانداوه‌، 76 هاووڵاتی  مه‌ده‌نی عیراقی كوژراون و 129 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون‎.

ئه‌و ژمارانه‌ هاووڵاتی مه‌ده‌نی و ئه‌و هاووڵاتییانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ كاتی مردن یان بریندار بوون وه‌ك هاووڵاتی مه‌ده‌نی ڕه‌چاوكراون وه‌كو پۆلیس له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌ربازی، به‌رگری شارستانی و كارمه‌ندانی پاسه‌وانی كه‌سی و پاسه‌وانی پاراستنی باره‌گاكان و كارمه‌ندانی ئاگركوژێنه‌وه‌.

ژماره‌ی گشتی قوربانییانی مه‌ده‌نی كه‌ له‌لایه‌ن یونامییه‌وه‌ له‌ مانگی حوزه‌یران تۆماركراون (به‌ده‌ر له‌ ژماره‌ی قوربانییانی پۆلیس) 68 كوژراو و 118 بریندار بووه‌.

پارێزگای دیاله‌ به‌ركه‌وته‌ترین پارێزگا بووه‌‌، ‌52 هاووڵاتی مه‌ده‌نی بوونه‌ته‌ قوربانی (16 كوژراو و 36 بریندار)‌. دوای ئه‌و پارێزگای كه‌ركوك دێت كه‌ ئاماره‌كانی برتییه‌ له‌ (10 كوژراو و 36 بریندار) و له‌ به‌غداش (19 كوژراو و 18 بریندار) هه‌بوون .

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ یونامی به‌ده‌ستی هێناوه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگای ئه‌نباره‌وه‌، ژماره‌ی قوربانیان له‌و پارێزگایه‌ ته‌نها  7 بریندار بووه‌ . ژماره‌كان تاكو كۆتایی رۆژی 30 ی حوزه‌یرانی 2018 كۆكراونه‌ته‌وه‌.

یونامی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا چالاكیه‌كی سنوورداری هه‌یه‌ له‌ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیان و به‌ هۆی دژواری بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و پچڕانی خزمه‌تگوزارییه‌كان.

له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا ته‌نها توانیویه‌تی ‌هه‌ندێك له‌ رووداوه‌كان به‌ شێوه‌ی هه‌نده‌كییانه‌ (ناته‌واو) پشتڕاست بكاته‌وئ ژماره‌ی قوربانییانی پارێزگای ئه‌نبار له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگاكه‌ وه‌رگیراون و له‌وانه‌یه‌ گوزارشت له‌ ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی قوربانیان له‌و پارێزگایه‌ نه‌كات. بۆیه‌ ژماره‌كان پێویسته‌ به‌ لانی كه‌م وه‌ربگیرێن.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.