ئه‌مڕۆ له رێكه‌وتی 1-7-2018 كاتژمێر 10:30 خۆله‌كی به‌یانی له سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی دهۆك به‌رامبه‌ر زانكوی دهۆكی ئه‌مریكی له رووداوێكی هاتووچۆدا له نێوان دوو ئۆتۆمبێل له جۆری ( ئۆپل ڤیكترا ره‌نگی ره‌ش و تویتا پرادۆ ره‌نگی سپی ) لێكییان دا و له ئه‌نجامدا سێ كه‌س بریندار بوون و زیانێكی زۆری مادیش به ئۆتۆمبێله‌كان گه‌یشت .
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی دوێنێ ئێواره 30-6-2018 كاتژمێر 4:20 خۆله‌ك له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی دهۆك - هه‌ولێر له بازگه‌ی جه‌مان رووداوێكی هاتووچۆ له نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا و 7 كه‌س بریندار بوون .
ئاماده‌كردن/ نه‌سرین مزووری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.