فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی ئێران رایده‌گه‌ێنێ، پێمان وایه هه‌زار و ٧٠٠ كه‌س له ونبووانی ئێرانی، له‌و ناوچه‌یه هه‌بن و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین هێزه‌كانی پێشمه‌رگه یارمه‌تیده‌رمان بن له دۆزینه‌وه‌یان.
لیوا سه‌ید محه‌مه‌د باقرزاده، فه‌رمانده‌ی كۆمیته‌ی به‌دواداگه‌ڕانی ونبووان له كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند: پێمان وایه هه‌زار و ٧٠٠ كه‌س له ونبووانی ئێرانی، له‌و ناوچه‌یه ھه‌بن و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین كه خه‌ڵكی ھه‌رێمی كوردستان و ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ته‌نانه‌ت راگه‌یاندنه‌كانیش له‌م باره‌یه‌وه یارمه‌تیده‌رمان بن.
گوتیشی: ھه‌موو گیراوه‌كان له‌سه‌رده‌می به‌عس گۆڕاونه‌ته‌وه و شتێك به ناوی گیراوی شه‌ڕ نه‌ماوه چ له ئێران و چ له عێراق، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا گرنگه رووفاتی ئه‌و قوربانیانه بدۆزرێته‌وه و بگه‌ڕێنرێنه‌وه وڵاتی خۆیان.
ئه‌مرۆ لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان له عێراق و ئێران به سه‌رپه‌رشتی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به سۆراخی ونبووانیان له هه‌رێمی كوردستان سازكرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له به‌ره‌ڤان حه‌مدی،بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون و لیوا حازم قاسم، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و لیوا سه‌ید محه‌مه‌د باقرزاده، فه‌رمانده‌ی كۆمیته‌ی به‌دواداگه‌ڕانی ونبووان له كۆماری ئێسلامی و نوێنه‌ری خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی به‌شداربوون .
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.