پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به هۆی به‌یه‌كدا كێشانی 2 ئۆتۆمبیل له‌سه‌ر ڕێگای خانه‌قین - كه‌لار 10 هاوڵاتی بریندار بوون كه برینی 3 كه‌سیان سه‌خته.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی كه‌لار – خانه‌قین له نزیك گوندی شێره‌وه‌ن ڕووداوێكی پێكدادان له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانی هۆندا - توێتا كرۆلا ڕوویدا له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو شۆفێر و هه‌شت سه‌رنشین برینداربوون كه پێنج له‌برینداره‌كان منداڵن.
ڕاشیگه‌یاند: له‌ئێستادا چاره‌سه‌ری پێویست بۆبرینداره‌كان كراوه و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه سێ له‌برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كراون.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: شۆفێری هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 23ی هاتووچۆ ڕاگیراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.