Erbil 28°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 23:31

چه‌ک ومنداڵ و په‌روه‌رده‌

وه‌كو تۆ نابم ده‌ت بوورم
کوردستان TV
100%

منداڵێكی هه‌رزه‌كارچه‌كی ده‌مانچه‌ی پێبوو باوكه‌كه‌ پێ ووتك نابێت چه‌كت پێ بێت من لێت تووره‌م ئه‌ویش له‌ وه‌ڵامدا ووتیك زۆربه‌ی براده‌ره‌كانم له‌ كافتریا ده‌مانچه‌یان هه‌یه‌ منیش حه‌زده‌كه‌م هه‌مبێت .

 ئه‌مه‌ حیواری نێوان سه‌دان كور و باوكه‌ له‌م هه‌رێمه‌ ئایا پرسیاری كۆتایی :

1- نه‌بوونی په‌روه‌رده‌یه‌كی دروسته‌ ؟

2- هه‌مووشتێك به‌ئاسانی بۆ منداڵه‌ كانمان جێبه‌جێده‌كه‌ین ده‌ڵێن قه‌یدناكا منداڵه‌ و گه‌نجه‌ حه‌زی لێیه‌تی؟

3- ده‌سته‌ڵات كه‌ ناتوانێت بازاره‌كان بنبر بكات یان سنووره‌كان كۆنترۆڵ بكات ؟

4- په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه‌ په‌روه‌رده‌ی ئاشتی نیه‌ ؟

5- ئاسه‌واری شه‌ره‌كانی نێوخۆ و هه‌رێمی و ململانی خزبی؟

6- یان بۆ خۆهه‌ڵكێشانه‌؟

7-یان له‌ ماڵه‌وه‌ باوك و برا گه‌وره‌ به‌ بیانوی جۆراو جۆر هه‌مه‌جه‌شن چه‌كی سووك و گه‌وره‌یان هه‌یه‌؟

8-هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان و كۆمه‌لگایه‌؟

9-له‌ كاتی بچوكترین شه‌ڕ له‌ جیاتی گفتوگۆ یه‌كسه‌ر په‌نا بۆ چه‌ك ده‌بات كه‌سی به‌رامبه‌ر ده‌كوژیت ده‌ڵێت قه‌یدیناكات باوكم به‌چه‌ند ده‌فته‌رێك سوڵح ده‌كات كیشه‌ كۆتایی دێت .

له‌ كۆتایی ده‌روونزانی ده‌ڵێت: دوو هه‌رزه‌كار ده‌مه‌قاڵیان ده‌بێت ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م قسه‌ی ناشیرین ده‌كات و جنێو ده‌دات، دووه‌م ده‌ڵێت من ده‌توانم هه‌مان جنێو قسه‌ی ناشیرینت پێ بڵێم و لێت بده‌م به‌ڵام من وه‌كو تۆ خه‌راب نیم وه‌كو تۆ نابم ده‌ت بوورم بۆیه‌ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌ و شه‌رمه‌زار ده‌بێت ، ئه‌مه‌ په‌روه‌رده‌یه‌كی خێزانی درووسته‌ .. به‌ڵام لای ئێمه‌ هه‌ندێ جار گه‌وره‌كان خه‌راپترن له‌ هه‌رزه‌كاره‌كان.

ن/ یوسف عوسمان ده‌روونزانی

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.