په‌یامنێرمان ئامانج ساڵح پێی راگه‌یاندین: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا گفتوگۆی درێژكردنه‌وه‌ی كاركردن به یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری ژماره 3ـی خسته به‌رنامه‌ی كار‌و به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا.
ئامانج ساڵح راشیگه‌یاند: ته‌نیا به‌شێك له لایه‌نه سیاسیه ئیسلامییه‌كان دژی ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه بوون و داوایان ده‌كرد به ته‌واوی هه‌ڵبگیرێت، به‌ڵام له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌نگی له‌سه‌ر درایه‌وه و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی تر په‌سه‌ند كرایه‌وه.
شایانی باسه ئه‌م پڕۆژه یاسایه چه‌ندین ساڵه وه‌ستێنرابوو كه ده‌بوایه له 2016 ته‌واو بكرێت و هه‌ر دوو ساڵ جارێك ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.