له‌كاتێكدا كه دۆناڵد ترامپ داوای له وڵاتانی جیهان كردووه كه تا مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ ئیتر كڕینی نه‌وت له ئێران رابگرن، رۆژی رابردووش رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ شا سه‌لمان پاشای سعودیا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌های نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا زۆر به‌رزه وبه‌م هۆیه‌وه شا سه‌لمان قبوڵی كردووه كه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته دوو ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا.
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له ئه‌كاونتی تویته‌ری خۆیدا نووسیویه‌تیی: من له‌گه‌ڵ شا سه‌لمان گفتوگۆم كردووه و بۆ به‌ڕێزیانم شیكردووه‌ته‌وه كه به هۆی كێشه و ئاڵۆزییه‌كانی ناوخۆی وڵاتانی ئێران و ڤه‌نزوێلا، داوا له سعودیا ده‌كه‌م تا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خۆی زیاتر بكات و ئه‌گه‌ر بكرێت بیگه‌یه‌نێت به دوو ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا، تا قه‌ره‌بووی كه‌می به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی وڵاتانی دیكه بۆ جیهان بكاته‌وه، به‌ڕێز شا سه‌لمانیش قبوڵی كردووه كه به‌های نه‌وت به‌رزه و پێویسته كه‌م بكرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌مدواییه‌ی ئۆپێك ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه كۆی گشتیی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی وڵاتانی ئه‌ندام و نائه‌ندامی ئه‌م رێكخراوه له مانگی یۆلیۆی ئه‌مساڵ واته ئه‌م مانگه‌وه بگاته نزیكه‌ی 11 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا.
هه‌ر دوابه‌دوای داواكه‌ی ترامپ له وڵاتانی جیهان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چیتر نه‌وت له ئێران نه‌كڕن، بانكی بازرگانی سویسرا له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندووه كه له رۆژی 30 مانگی یۆنیۆی ئه‌مساڵه‌وه كه ده‌كاته رۆژی رابردوو به‌دواوه، بۆ كڕینی نه‌وتی ئێران قه‌رز نادات به هیچ كۆمپانیایه‌ك.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.