Erbil 28°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 21:26

به‌دۆڕانی هه‌ڵبژارده‌کانیان دوو باشترینه‌که‌ى جیهان ماڵئاواییان له‌مۆندیال کرد

ئه‌رجه‌نتین و پورتوگال ماڵئاواییان له‌مۆندیال كرد
کوردستان TV
100%


ڕۆژى شه‌ممه‌  30 ى حوزه‌یرانى 2018 ، له‌ڕۆژی یه‌كه‌م له‌به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى قۆناغى 16  هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین و  پورتوگال ڕووبه‌رووی فه‌ره‌نسا و ئۆرۆگوای بوونه‌وه‌ 


ئه‌رجه‌نتین له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ى  فه‌ره‌نسا دووچاری شكست هات به‌ئه‌نجامى چوار گۆل له‌به‌رامبه‌ر سێ گۆل ،   به‌هۆی شكستى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین له‌یاریه‌كه‌دا، هه‌ڵبژارده‌كه‌ ماڵئاوایی له‌مۆندیال كرد و هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نساش سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغى هه‌شت ...


له‌یاریه‌كى دیكه‌ى هه‌مان ڕۆژدا  هه‌ڵبژارده‌ى پورتوگال  له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ى ئۆرۆگوای دووچاری شكست هات به‌ئه‌نجامى دووگۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك ، به‌م ئه‌نجامه‌ش پورتوگال ماڵئاوایی له‌جامی جیهانى كرد

به‌م شێوه‌یه‌ به‌هۆی شكستى هه‌ڵبژارده‌كانیان هه‌ریه‌ك دوو باشترینه‌كه‌ى جیهان ، لیۆنێل میسى ، ڕۆناڵدۆش له‌مۆندیال ماڵئاوایان كرد


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.