زۆركات ده‌بینین له‌وه‌رزی هاویندا ئۆتۆمبێله‌كان پله‌ی گه‌رمی بزوینه‌ره‌كانیان به‌رزده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش وا له‌شۆفێران ده‌كات نه‌توانن به‌رده‌وام بن له‌لێخووڕینی ئۆتۆمبێله‌كانیان‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه زیان به‌ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌گات.
گرنگترین هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ئۆتۆمبێله‌كان ئه‌مانه‌ن كه به‌چاره‌سه‌ركردنیان چاره‌سه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌كه‌یت.
1/ كه‌مبوونی ئاوی ناو ڕادێته‌ر یاخود خه‌زانی لاوه‌كی.
2/ بوونی لیك له‌ده‌به‌ی خه‌زانی لاوه‌كی، یاخود له‌جۆینته‌كانی بۆریه‌كان كه ڕادێته‌ر به‌مه‌كینه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه.
3/ وه‌ستانی واته‌رپه‌مپ كه ڕاسته‌وخۆ پله‌ی گه‌رمی ئۆتۆمبێل به‌رزده‌كاته‌وه.
4/ بوونی كون له‌ڕادێته‌ردا یاخوود گیرانی ڕادێته‌ر.
5/ تێكچوونی وه‌لفی حه‌ماوه كه له‌پله‌ی گه‌رمی دیاریكراوی خۆیدا ئاڵوگۆڕی ئاو ناكات.
چه‌ند تێبینییه‌ك:
1/ پێویسته هه‌موو ساڵێك ڕادێته‌رپاك بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی توشی گیران نه‌بێت.
2/ پێویسته هه‌موو هه‌شت ساڵ جارێك ڕادێته‌ر به‌ته‌واوه‌تی بگۆڕێت.
3/ سه‌ری قه‌باغی ڕادێته‌ر پێویسته هه‌موو دوو ساڵ جارێك بگۆڕێت.
سه‌رچاوه/ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.