Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:47

سێ بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ به‌غدا ده‌ستگیرکران

بازرگانیكردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر روو له‌ زیادبوونه‌
کوردستان TV
100%


بازگه‌ هاوبه‌شه‌كانی به‌غدا، توانیویانه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌، سێ كه‌س به‌ تۆمه‌تی بازرگانیكردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر بكه‌ن


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا ئاشكرای ده‌كات، بازگه‌ هاوبه‌شه‌كانی به‌غدا، توانیویانه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌، سێ كه‌س به‌ تۆمه‌تی بازرگانیكردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر بكه‌ن، كه‌ بڕێكی زۆریش مادده‌ی هۆشبه‌رییان پێبووه‌ له‌ جۆری (حه‌شیش).

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، تۆمه‌تباره‌كان مادده‌ هۆشبه‌ره‌كه‌یان له‌ ناو تایه‌ی ئۆتۆمبێل حه‌شاردابوو، دوای ده‌ستگیركردنییان توانراوه‌ شوێنه‌كه‌ی ئاشكرا بكه‌ن و ده‌سیتبه‌سه‌ردا بگرن.

بازرگانیكردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی عێراق و به‌تایبه‌تیش به‌غدای پایته‌خت، روو له‌ زیادبوونه‌ و ماوه‌ ماوه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره‌، ده‌ستگیركردنی باندی بازرگانان به‌و ماددانه‌ و جۆره‌كانی راده‌گه‌یه‌نن.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.