Erbil 32°C شەممە 21 ئەیلوول 12:51

کۆمسیۆن: دەست بە جیاکردنەوەی دەنگەکان دەکرێت

لەسەر بنەمای ئەو تانە و سکاڵایانە دەبێت کە پێشکەش کراون
کوردستان TV
100%


كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ پرۆسه‌ی‌ ژماردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق ده‌ستپێده‌كات.

لەیس جەبر حەمزە، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند دادوەرانی كۆمسیۆنی باڵا بڕیاریانداوە بەدیاریكردنی ئەو ناوەند و وێستگانەی كە سكاڵایان لەسەر تۆماركراوە لە  هەڵبژاردنی 12ی ئایاردا، هەروەها پڕۆسەی جیاكردنەوەو ژماردنی دەستی لە رۆژی سێشەممەی داهاتوو 3ی ئەم مانگە بە ئامادەبوونی ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵا دەستپێدەكات.

ئاماژه‌ی وه‌ش كرد پرۆسەی ژماردنەکە تەواوی پارێزگاکان دەگرێتەوە و لەسەر بنەمای ئەو تانە و سکاڵایانە دەبێت کە پێشکەش کراون.

روونیکردەوە، رۆژی سێی مانگی داهاتوو ژماردنی دەستیی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان بەشێوەیەکی لە دوای یەک لە کەرکوک و سلێمانی و هەولێر و دهۆک و نەینەوا و سەڵاحەدین دەستپێدەکات، پارێزگاکانی تریش بەپێی خشتەیەک دەبێت کە کۆمسیۆن دیاری دەکات.

لەبارەی ئەو سندوقانەی كە لە پارێزگاكانی دیكەوە گواستراونەتەوە بۆ بەغدا لەیس جەبر حەمزە وتی، ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان لە بەغدا بەڕێوەدەچێت، هەروەها ژماردنەوەی دەستی دەنگەكانی دەرەوەی وڵات لە هەریەكە لە وڵاتانی ئێران و توركیا و بەریتانیا و لوبنان و ئەردەن و ئەمەریكا و ئەڵمانیا بەرێوەدەچێت و رێكاری پێویست بۆ گواستنەوەی سندوقەكانی دەنگدان دەگیردرێتەبەر بۆ بەغدا.

جەختی لەوەشکردەوە، پرۆسەکە بە ئامادەبوونی چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان و نوێنەری باڵیۆزخانەکان و حزب و چاودێرە نێودەوڵەتیەکان و راگەیاندنەکان دەبێت، هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆش پاراستنی پرۆسەکە لە ئەستۆ دەگرن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.