Erbil 34°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 15:28

روانگه‌ی مافی مرۆڤی سووریا: جه‌نگی درعا 120 هه‌زار که‌سی ئاواره‌ کردووه‌

زۆربه‌ی ئاواره‌كان به‌ره‌و سنووری ژێر كۆنتڕۆڵی ئیسڕائیل رۆیشتوون
جه‌نگی درعا 120 هه‌زار كه‌سی ئاواره‌ كردووه‌
کوردستان TV
100%

روانگه‌ی مافی مرۆڤی سووریا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ زیاتر له‌ 120 هه‌زار كه‌س له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی سوپای سووریا بۆسه‌ر شاری درعا ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشتووه‌ و ئاواره‌ بوونه‌.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان زۆربه‌ی ئاواره‌كانی درعا به‌ره‌و سنووری ئورده‌ن و به‌رزاییه‌كانی جۆلانی ژێر كۆنتڕۆڵی ئیسڕائیل رۆیشتوون.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ یوڤال شتاینیتز وه‌زیری وزه‌ی ئیسڕائیلیش جه‌ختی كردووه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی رێگه‌ به‌ ئاواره‌ سوورییه‌كان نادات بێنه‌ ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی ئیسڕائیل و هه‌روه‌ها ئورده‌نیش رایگه‌یاندووه‌ كه‌ سنووره‌كانی خۆی به‌سه‌ر ئاواره‌ی نوێدا داده‌خات.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ له‌ ئێستادا نزیكه‌ی 650 هه‌زار هاوڵاتی سووریی ئاواره‌ی وڵاتی ئورده‌ن بوونه‌ و له‌وێ له‌ كه‌مپه‌كاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.