Erbil 33°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 11:22

کچه‌ په‌یامنێرێک له‌ په‌خشی راسته‌وخۆ ده‌ستدرێژی ده‌کرێته‌ سه‌ر

هانده‌ره‌كه‌ داوای لێبووردنی له‌ په‌یامنێره‌كه‌ كرد
کوردستان TV
100%


لەکاتی گواستنەوەی ئەنجامی یارییەکانی مۆندیال لە پەخشی راستەوخۆدا، كچه‌ په‌یامنێریكی وەرزشی  له‌ لایه‌ن پیاوێكه‌وه‌ ده‌ستدرێژی ده‌كرێته‌ سه‌رو ماچده‌كرێت .

جولیه‌ت گۆنرالیس ،خانمه‌ په‌یامنێری كه‌ناڵی DW  ی ناسراوی ئه‌ڵمانی لە کاتی گواستنەوەی هه‌واڵه‌ وه‌رزشییه‌كان بە شێوەی راستەوخۆ کە تایبەت بووە  به‌ مۆدنیال ، پیاوێك له‌پڕ دەستی ده‌گرێت و روومه‌ته‌كانی ماچده‌كات و ده‌ست له‌ سینگی ده‌دات  كه‌ بووه‌ هۆی بێزاركردنی  كچه‌ په‌یامنێره‌كه‌ و له‌ ئه‌نجامدا ئه‌م دیمه‌نه‌ له‌ میدیاكانی جیهان ده‌نگی دایه‌وه‌ .

دوای ئه‌م ره‌فتاره‌ نه‌شیاوه‌ هه‌ریه‌ك له‌ په‌یامنێر و هانده‌ره‌كه‌ له‌ رێگه‌ی سكایپه‌وه‌ په‌یوه‌ندیان ئه‌نجامدا كه‌ تێیدا هانده‌ره‌كه‌ داوای لێبووردنی له‌ په‌یامنێره‌كه‌ كردوو پێی راگه‌یاند كه‌ كه‌ به‌ مه‌به‌ستی بێزاركردن و بێ رێزی نه‌بووه‌  ، له‌ به‌رامبه‌ردا " جۆلیه‌ت " له‌ هانده‌ره‌كه‌ خۆشده‌بێت و داوا له‌ هانده‌ره‌كه‌ ده‌كات كاری وا نه‌شیاو دووباره‌ نه‌كاته‌وه‌ .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.