دوای ئه‌وه‌ی له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌ی ڤیدیۆی گڕگرتنی دوو ئۆتۆمبێل بڵاوكرایه‌وه و بووه هۆی نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان
وه‌ستا فه‌رمان 15 ساڵهكاری فیته‌ری ده‌كات له رێگه‌ی ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی هۆكاره‌كانی گرگرتنی ئۆتۆمبێل بۆ هاوولاتیان روون ده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌ستا فه‌رمان هۆكاره‌كان بۆ چه‌ند خاڵێك ده‌گه‌ڕێته‌وه
هۆكاری یه‌كه‌م: هه‌ندێ كه‌س ده‌ستكاری وایه‌ری (فیول په‌مپ)یاخوود فیتپهم ده‌كه‌ن وایه‌ری خۆی لێده‌كه‌نه‌وه وجۆرێكی دیكه‌ی بۆ ده‌به‌ستن كه به‌رگه ناگرێت
هۆكاری دووه‌م: هه‌ندێك وایه‌رمه‌ن ئه‌و فیوزه‌ی تایبه‌ته بۆ فیتپهم داندراوه ده‌یگۆڕن به فیوزی به هێزتر واته ئه‌مپێری له هی خۆی زیاتره له ئه‌گه‌ری هه‌ر كێشه‌یه‌ك فیوزه‌كه ناسوتێت له جیاتی فیوز، فیتپهمهكه له شوێنی خۆی گڕده‌گرێت.
هۆكاری سێیه‌م: هه‌ندێك له وایه‌رمه‌نه‌كان ده‌ستكاری شوێن(قاعیده)ی فیتپەمهكان ده‌كه‌ن له جیاتی ئۆرجیناڵ فیتپهمی جۆكه‌ری بۆ ده‌به‌ستن، ئه‌وجۆره فیتپەمانه باشنین و له‌گه‌ڵ به‌نزینی خراپ "بۆ ماوه‌یه‌ك كار ده‌كات وه هه‌ندێكجار گڕ ده‌گرێت.
هۆكاری چواره‌م :بهنزینهكانمان كوالێتی باش نییه و غازی گه‌لێك زۆره به‌شی زۆری واده‌كات گڕ بگرێت.
هۆكاری پێنجه‌م: ئه‌وجۆره به‌نزینه غازێكی زۆر دروست ده‌كات بۆیه هه‌ڵه‌یه له‌كاتی تێكردنی به‌نزین، شوفێران زیاد له رادهخۆی به‌نزین له ئۆتۆمبێله كان بكه‌ن واباشتره 5 لیتر له قه‌باره‌ی خۆی كه‌متر تێبكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.