وابریاره رۆژی یه‌ك شه‌مه‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی كوردستان كاتژمێر (11) كۆبێته‌وه‌و به‌رنامه‌ی كاری بریتی ده‌بێت گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر پرۆژه‌ی یاسای درێژ كردنه‌وه‌ی كاركردن به‌یاسای تیرۆر .
ماڵپه‌ری فه‌رمی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای كردوه بەپێی بەرنامەی كۆبونەوەكە پرۆژە یاسای درێژكردنەوەی كاركردن بە یاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر‌و هەروەها گفتوگۆ لەسەر هەمواری سێیەمی یاسای پارێزەرایەتی و هەمواری چوارەمی یاسای سندوقی خانەنشینی پارێزەرایەتی دەكرێت.
هەروەها هەر بەپێی كارنامەی دانیشتنەكەی پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای پارێزگاری لەتۆڕەكانی ئاو‌و ئاوەڕۆو پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان دەكات.
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (20) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره (2)ى خولى به‌هاره‌ی ساڵی پێنجه‌م له خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له كاتژمێر (11)ى پێشنــــیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 1/7/2017 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه به‌مشێوه‌یه‌یه:
یه‌كه‌م: گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ی پرۆژه یاسای (درێژكردنه‌وه‌ی كاركردن به‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره (3)ی ساڵی 2006 له هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی ماده‌كانی (72، 74و 75) له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
دووه‌م: گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ی پڕۆژه یاسای (هه‌مواری سێیه‌می یاسای پارێزه‌رایه‌تی ژماره (17) ساڵی 1999ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی ماده‌كانی (72، 74و 75) له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1) ساڵی 1992ی هه‌موركراو.
سێیه‌م: گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ی پڕۆژه یاسای (هه‌مواری چواره‌می یاسای سندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌رایه‌تی ژماره (18)ی ساڵی 1999ی هه‌موواركراو له هه‌رێمی كوردستان) ، به‌پێی ماده‌كانی (72، 74و 75) له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
چواره‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پڕۆژه یاسای (پارێزگاری له‌تۆڕه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ) به‌پێى مادده‌ى (71) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 1992 هه‌مواركراو بكرێت.
پێنجه‌م: گفتوگۆكردنى (په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان) كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ى كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ ئاماده‌كراوه، به‌پێى بڕیارى ژماره (26)ى ساڵى 2014 و بڕگه‌ى (8) له مادده‌ى (په‌نجا و شه‌شه‌م)ى یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 1992 هه‌مواركراو و پاڵپشت به مادده‌ى (94)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.