Erbil 27°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 09:17

ئێزدییه‌کان داواى پێنج کورسیی کۆتا  له‌ پەرلەمانی کوردستان ده‌که‌ن  

شێخ شامۆ: پڕۆژەیاسایەکمان بە ئیمزای 40 پەرلەمانتار ئامادە کردووە
کوردستان TV
100%

ئێزدی وەک بەشێکی ڕەسەن و دانەبڕاوی نەتەوەی کورد بەھۆی جیاوازیی ئایینییەوە دەمێکە ئەوەیان نەشاردووەتەوە ، كه‌ ئه‌وان کورسیی کۆتا بە مافی خۆیان دەزانن. 

له‌م باره‌وه‌ شێخ شامۆ، سەرۆکی بنکەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی لالش ڕاگەیاند" ئەگەر ناوچەکانی شنگال بگەڕێنەوە سەر ھەرێمی کوردستان ئەوە کوردانی ئێزدی پێویستیان بە کورسیی کۆتا نییە، بەڵام ئێستا کوردانی ئێزدی تەنیا ١٠%ی دانیشتوانی پارێزگای دھۆک پێک دێنن و ناتوانن نوێنەر بۆ خۆیان ھەڵبژێرن، ھەرچەندە سەرۆک بارزانی ئێمەی دڵنیا کردووتەوە لەسەر بنەمای دانیشتوان ئەو مامەڵەیە لەگەڵ کوردانی ئێزدی ناکەن."

شامۆ کە ھاوکات نوێنەری کوردانی ئێزدییە لە پەرلەمانی کوردستان دەشڵێت" ئێمەپڕۆژەیاسایەکمان بە ئیمزای 40 پەرلەمانتار ئامادە کردووە و تێیدا داوامان کردووە، لە پەرلەمانی کوردستان پێنج کورسیی کۆتا بۆ کوردانی ئێزدی دیاری بکرێت و لە ئەنجومەنی پارێزگای دھۆکیش سێ کورسی، ئەوەش بە شێوەی کاتی تا شنگال و ناوچە داگیرکراوەکان دەگەڕێنەوە سەر ھەرێمی کوردستان و بتوانین نوێنەری خۆمان ھەبێت لە پەرلەمانی کوردستان."

لەبارەی ئەنجامی پڕۆژەیاساکەوە، سەرۆکی بنکەی لالش گوتی" پڕۆژەکەمان ڕادەستی پەرلەمان کردووە بەو ئومێدەی لەم خولەی پەرلەماندا بخرێتە بەرنامەی کار و پەسەند بکرێت."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.