ئوتومبیلێكی تەكسی لە شاری هەولێر گڕی گرتووە و پۆلیسیش هۆكارەكەی ئاشكراكردووە.
رائید هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە فەیسبووكی خۆی ڤیدیۆی گڕگرتنی ئەو ئوتومبیلی تەكسییەی بڵاوكردۆتەوە و دهڵێت: ئەو ئۆتۆمبیلی تەكسییە لە شەقامی شەست مەتری هەولێر گڕی گرتووە و هۆكارەكەشی لەڕێگەی فیپەمپییەوە بووە ئاگرەكە سەری هەڵداوە، شوفێرهكه سهلامهته زیانی گیانی نەبووە.
زۆرجار ئوتومبیلەكانی هەرێمی كوردستان بەهۆی فیتپەمپەكانیانەوە تووشی كێشە دەبن و لەڕێگەكاندا لەكار دەكەون.
شایهنی باسه لە پیرمام ئۆتۆمبێلێکی دیکە سوتا ئهویش بەهۆی فیتپەمپەكانیانەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.