Erbil 27°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 09:18

یه‌کێتى ناوه‌ندی تۆپى پێى کوردستان تایبه‌ت به‌پاڵه‌وانێتی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگاکان ڕاگه‌یاندراوێکی بڵاو کرده‌وه‌

وێنه‌یه‌كى راگه‌یاندراو ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌  28 ى حوزه‌یرانى 2018 ،  له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، ئاگاداری سەرجەم راهێنەرانی هەڵبژاردەی پارێزگاکانی کوردستان دەکاتەوە، کە تەنیا ئەو یاریزانانە دەتوانن لە ئاستی لاوان و تازەپێگەیشتووان یاری بۆ هەڵبژاردەی پارێزگاکان بکەن، کە لە وەرزی 2017/2018 لە چالاکییەکانی یەکێتییەکەمان یاری کردبێت و ناسنامەی خولی لاوان و تازەپێگەیشتووانیان هەبێت.

تێبینی . ئەگەر یاریزانێک تەمەنی بۆ لاوان رێگەپێدراو بێت، بەڵام لە وەرزی 2017/2018 لە ئاستی پێشکەوتووان یاری کردبێت، ناتوانی بگەرێتەوە لە تیپی لاوان یاری بکاتەوە.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.