له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر له‌سه‌ر شه‌قامى كۆڕنیشى هه‌ولێر ، په‌یامێك ده‌دات به‌شاره‌وانى كه شه‌قامه‌كه یه‌كێكه پێویستى به‌خزمه‌تگوزاری زیاتر هه‌یه ، به‌هۆی ئه‌وه‌ى ڕۆژانه زیاتر خه‌ڵك به‌كاری دێنن
هاتووچۆ تكاش ده‌كات كه‌ڕێگری بكرێت له‌دیارده‌ی ڕێشتنی خۆل وخاشاك كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سی نه‌فس نزمه‌وه له‌ته‌نیشته‌كانی ئه‌م شه‌قامه فڕێده‌درێت
هاتوچۆ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، به‌ڕشتنی ئه‌م خاشاكه له‌هه‌ندێك شوێن ئاست ومه‌ودای بینین زۆر كه‌م ده‌بَیته‌وه بۆشوفێران ، كه‌له‌ئه‌سدا خۆی ئاست ومه‌ودای بینین له‌م شه‌قامه زۆر كه‌مه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل ڕێره‌وی ئاوی ئاوه‌رۆی هه‌ولێر دروستكراوه كه‌ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر زیادبونی ڕێژه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌م شه‌قامه‌دا
له‌كۆتادا هاتووچۆدا هیواداره شاره‌وانى ئه‌م خاشاك و خۆڵه دووربخاته‌وه له‌شه‌قامه‌كه ، وه‌ئه‌گه‌ر بكرێت شوێنه‌كه ته‌لبه‌ند بكرێت ، بۆئه‌وه‌ی كه‌سانی تر نه‌توانن خاشاكی لێ فڕێ بده‌ن
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.