زۆر جار هه‌ندێ له مرۆڤه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ندێ له ئاژه‌ڵان به‌وه‌فا نین به‌رامبه‌ر كه‌سه‌نزیكه‌كانی خۆیان بگره ناپاكیشیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن فه‌رموون وه‌فاداری حاجی له‌قله‌قێك بخوێنه‌وه.
حاجی له‌قله‌قێك دوای بیست ساڵ پێكه‌وه‌بون ئێستاش چوارده هه‌زاركیلۆمه‌تر له پێناو خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا ده‌بڕێت و به‌وه‌ش ده‌بێته ره‌مزی خۆشه‌ویستی و ئه‌ڤینداریی گیانداران.
بۆ مرۆڤه‌كانیش كارێكی ئاسان نییه (14) هه‌زار كیلۆمه‌تر له پێناوی خۆشه‌ویسته‌كانیاند ببڕن
له وڵاتی كرواتیا چیرۆكی دڵداریی دوو حاجی لق لق (كلێپتان و مالێنا) بوه‌ته چێرۆكێكی سۆز و خۆشه‌ویستی راسته‌قینه كه وێنه‌ی له ئه‌فسانه‌كانیشدا به‌دی نه‌كراوه، چونكه ئه‌م دوو ئاژه‌ڵه (20) ساڵه وه‌ك دو دڵدار و هاوسه‌ری راسته‌قینه‌ن و له پێناو یه‌كتردا ده‌ژین.
ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنج راكێشه كلێپتانه كه نێره و هاوشێوه‌ی هاوسه‌رێكی به‌سۆز سه‌ره‌ڕای دوریی، به‌ڵام دواجار هه‌زاران كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت بۆ ئه‌وه‌ی به هاوسه‌ره‌كه‌ی شاد ببێته‌وه.
كلێپتان ته‌مه‌نی (24) ساڵه و (20) ساڵ به‌سه‌ر ناسینی (مالێنا) تێده‌په‌ڕێت و مالێنا به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن راوچیانه‌وه بریندار كراوه ناتوانێت بفڕێت و له‌كاتی وه‌رزی كۆچدا هاوڕێیه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات، به‌ڵام كلێپتان رێگه‌ی كۆچ به ته‌نیایی ده‌بڕێت و دوای بڕینی (14) هه‌زار كیلۆمه‌تر خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌وه دڵداره‌كه‌ی.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.