دوای ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری هه‌ولێر رێوشوێنی توندییان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و چه‌ك فرۆشتن گرتۆته‌به‌ر، هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی شاری هه‌ولێر، 2 ده‌مانچه‌و 10 داری كاره‌بایی‌و 11 سیمكارتی بێ ناونیشانی له‌شاری هه‌ولێره‌وه بردۆته سلێمانی‌و به‌نیاز بووه له‌و شاره بیانفرۆشێته‌وه، هاوكاتیش هاووڵاتییه‌كی شاری چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیركراوه كه 7 ده‌مانچه‌ی بێ مۆڵه‌تی پێبووه.
له‌مباره‌یه‌شه‌وه به پێی راگه‌یه‌نراوێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان تیڤی كه‌وتووه، تیایدا هاتووه: شه‌وی ڕابردوو له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناری سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران كه 9 ده‌مانچه‌ی بێ مۆڵه‌تیان پێ بووه.
تۆمه‌تباری یه‌كه‌م ناوی (ژ، ع، غ) دانیشتوی شاری هه‌ولێره‌و دوو ده‌مانچه‌و 10 داری كاره‌بایی‌و 11 سیمكارتی بێ پێشینه‌ی پێبووه، ئه‌و ده‌مانچانه‌ی له‌شاری هه‌ولێره‌وه هێناوه بۆ سلێمانی‌و به‌نیاز بووه له‌شاری سلێمانی بیانفرۆشێت.
هه‌روه‌ها پۆلیس ده‌شڵێت: تۆمه‌تباری دووه‌م ناوی (م، ن، ع) دانیشتوی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه‌و 7 ده‌مانچه‌ی بێ مۆڵه‌تی پێبووه.
پۆلیس سلێمانی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه پاش ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان‌و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ده‌مانچه‌و داری كاره‌بایی‌و سیمكارته‌كاندا، له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی (21) له‌یاسای هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت به‌ندن‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.