Erbil 8°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 11:52

مارسیلۆ پەیامێک له‌ئینستگرام بڵاوده‌کاته‌وه‌

له‌ناوه‌ڕۆكى هه‌واڵ ده‌قى په‌یامه‌كه‌ بخوێنه‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018 كه‌له‌وڵاتى ڕووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ،  له‌كۆمه‌ڵه‌ى پێنجه‌مى جامه‌كه‌ ، ئێواره‌ی ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل و سێربیا رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌ 


به‌رازیل توانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت له‌یاریه‌كه‌دا به‌ئه‌نجامى دووگۆلی بێ به‌رامبه‌ر ، به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌كه‌ توانى سه‌ركه‌وێت بۆ قۆناغى 16 ،  سێربیاش ماڵئاوایی له‌جامه‌كه‌ كرد  

له‌تایمى یه‌كه‌مى یاریه‌كه‌ له‌خوله‌كى 10 دا ، مارسیلۆی به‌رگریكار و كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل  به‌هۆی بوونى ئازار له‌پشتیدا یاریه‌كه‌ى پێ ته‌واو نه‌كرا و یاریگاى جێهێشت . 

مارسیلۆ له‌هه‌ژمارى خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستگرام په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه‌ ڕایگه‌یاند : 

  سوپاس بۆ ئەو نامه‌ و په‌یامانه‌ى پێم گه‌یشتن كه‌هیواى سه‌لامه‌تی بۆ منیان خواست ، سوپاس بۆ خوا من له‌ئێستادا باشم و پێكانم قورس و وه‌به‌م زوانه‌ ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌م ، پێویست ناكات نیگه‌ران بن ، جارێكى دیكه‌ سوپاس بۆ ئێوه‌ ، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌ڵبژارده‌مان 


شوان عه‌زیز
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.