لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى بۆ مالپهرى كوردستان تیڤى نێردراوه ، قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر ڕایدهگهێنێت ئێوارهى ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی27/6/2018 بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنمایەکانی پاراستنی ژینگە 10 پاڵاوگە داخران.
قامیقامییهت ڕاشیدهگهێنێت ، لەدرێژەی هەڵمەتی داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان بەهەماهەنگی لهگهڵ پۆلیسی شارەوانی و فەرماندەی هێزی زێرەڤانی بەشی لادانی زێدەڕەوی و سەرپێچی، توانرا 10 پاڵاوگەی نایاسایی لەسەر ڕێگای گوێرـ هەولێر بەهۆی پابەند نەبوونیان بە ڕێنمایەکانی پاراستنی ژینگە دابخەن.
ماوەی 10 ڕۆژ بە خاوەنی پاڵاوگەکان دراوە کە پاڵاوگەکانیان هەڵبگرن، هەروەها ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بەخاوەن پاڵاوگهکان دەگیرێتەبەر، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگە بە کردنەوەی ئەو پاڵاوگانە نادرێت تا ڕێنماییەکانی پاراستنی ژینگە جێبەجێ نەکەن.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.