ئافره‌تێكی 40 ساڵان، خه‌ڵكی كه‌ركوكه و ئێستا له شاری سلێمانی نیشته‌جێیه، خاوه‌نی دوو منداڵه‌و یه‌كێك له منداڵه‌كانی نه‌خۆشی ئۆتیزمی هه‌یه، له‌سه‌ر ئاستی ئاماده‌ییه بازرگانییه‌كان، دووه‌می هه‌رێمه.
ئامینه حه‌مه‌ساڵح، له‌دایكبوی ساڵی 1978ی كه‌ركوكه‌و قوتابی ئاماده‌یی بازرگانی سلێمانییه، ئه‌و راگه‌یاند: زۆر دڵخۆش بووم كاتێك په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردم و پێیان راگه‌یاندم كه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم پله‌ی دووه‌مم به‌ده‌ستهێناوه..
شایانی باسه ئامینه خان له‌ساڵی 2013ه‌وه له‌پۆلی 11ی بنه‌ڕه‌تییه‌وه ده‌ستی كردۆته‌وه به‌خوێندن و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: به‌درێژایی خوێندنم له پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تاییه‌وه تا ئه‌م قۆناغه یه‌كه‌م بووم زۆر سوپاسي مێرده‌كه‌م ده‌كه‌م كه پاڵپشتم بووه چونكه به‌هۆی نه‌خۆشی یه‌كێك له‌منداڵه‌كانمه‌وه ئه‌ركێكی زۆری له‌سه‌ر بووه.
هه‌روه‌ها ئامینه ده‌ڵێت : داوام له‌و كه‌سانه به‌تایبه‌تی ئافره‌تان كه له خوێندن دابڕاون ئه‌وه‌یه هیچ كات دره‌نگ نییه بۆ چونه‌وه به‌ر خوێندن.
سه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كان
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.