Erbil 18°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 05:23

هه‌شت بۆمبی چێنراو له‌ که‌رکوک ته‌قییه‌وه‌

12 هاوڵاتی بوونه‌ قوربانی
کوردستان TV
#7
100%

شه‌وی ڕابردوو له‌ هه‌ریه‌ك له‌ شارۆچكه‌ی مولته‌قای باشووری كه‌ركوك و شارۆچكه‌ی حه‌وێجه‌ 8 بۆمبی چێنراو ته‌قییه‌وه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ نزیكه‌ی 15 كه‌س بوونه‌ قوربانی

ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك به‌ سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: شه‌وی ڕابۆدوو له‌ سنووری گوندی مه‌نسورییه‌ ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی مولته‌قا له‌ باشووری كه‌ركوك 4 بۆمبی چێنراو ته‌قییه‌وه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ 4 هاوڵاتی بریندار بوون.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر شه‌وی ڕابردوو له‌ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ 4 بۆمبی تری چێنراو ته‌قییه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كانیش 4 هاوڵاتی و 4 پۆلیس بریندار بوون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.