فڕۆكه‌كانی توركیا ده‌ستیان به بۆردومانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
پێشنوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ی حوزه‌یرانی 2018، فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا چه‌ند شوێن و ناوچه‌یه‌كی ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵایان له سنووری ناحیه‌ی كانی ماسی سه به قه‌زای ئامێدی بۆردومان كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناوچه‌كه به كوردستان تیڤی راگه‌یاند، به بیانووی هه‌بوونی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، جارێكی دیكه فرۆكه‌كانی توركیا به چڕی ده‌ورووبه‌ری گونده‌كانی ئۆره و گه‌ڵیێ بازی یان له ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا بۆردومان كرده‌وه.
به پێی گوته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، دوای بۆردۆمانه‌كه فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا به ئاسمانی ناوچه‌كه سووراونه‌ته‌وه.
لە چەند ڕۆژی ڕابردووش‌دا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەندین جار بۆردومانی ناوچەکانی برادۆست و ئامێدیان کردووە و بەوهۆیەشەوە زیانێکی زۆر بە ڕەز و باخی هاوڵاتیانی ناوچەکە گەیشتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.