Erbil 19°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 01:31

دادگای فیدراڵی: هەرێمی کوردستان دەتوانێت مامەڵە بە سامانە سروشتییەکانی خۆی بکات

عێراق سكاڵای لەسەر حكومەتی هەرێم تۆماركردبوو
کوردستان TV
#7
100%


وتەبێژی دادگای فیدراڵی عێراق رایگەیاند: دادگا بڕیاریداوە هەرێمی كوردستان دەتوانێت مامەڵە بە سامانە سروشتییەكانی خۆی بكات.

رایگەیاندووە، لەدانیشتنەكە هەردوولا سكاڵاكارو سكاڵالێكراو ئاماەبوون‌ و دادگا بڕیاریداوە هەرێمی كوردستان دەتوانێت مامەڵە بە سامانە سروشتییەكانی خۆی بكات.

دادگای فیدراڵی دوای چەند دانیشتنێكی دادگایی لەسەر سكاڵایەكی حكومەتی عێراق مافی دەرهێنان‌و هەناردەو فرۆشتنی نەوت بەهەرێم داو لەو بارەشەوە بڕیاری یەكلاكەرەوەیدا، بۆ ئەوەش پشتی بە ماددەی (111) دەستوور بەستووە.

ئەیاس سامۆك وتەبێژی دادگای فیدراڵی عێراق لەو بارەوە رایگەیاندووە، دادگای فیدراڵی ئەمڕۆ چوار شەممە 27/6/2018 كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەسەرۆكایەتی دادوەر مەدحەت مەحمود ئەنجامداوە، ئەوەش لەسەر سكاڵاكەی حكومەتی عێراق.

ماوەی رابردوو حكومەتی عێراق سكاڵای لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بەشێوەی سەربەخۆ نەوت دەردەهێنێت‌ و هەناردەی دەكات‌ و لەبازاڕەكانی جیهان دەیفرۆشێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.