Erbil 19°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 01:33

بەنزینی حکومی به‌ 650 دینار دابه‌ش ده‌کرێت

له‌ وێستگه‌كانى (رزگاری و شۆڕش و عه‌نكاوه‌)
کوردستان TV
#7
100%


بەڕێوەبەری دابەشکردنی نەوتی هەولێر ڕایگەیاند: پارێزگای هەولێر لەگەڵ بەغدا ڕیککەوتووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نرخی بەنزین و لەمەودوا نرخی یەک لیتر بەنزین دەکرێتە 650 دینار و لە وێستگەکانی ڕزگاری و شۆڕش و عەنکاوە دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ 27ی حوزەیرانی 2018 به‌رێوه‌به‌ری دابه‌شكردنى نه‌وتى هه‌ولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، نرخى یه‌ك لیتر  به‌نزین ده‌كرێته‌ 650 دینار له‌ وێستگه‌كانى  (رزگاری و شۆڕش و عه‌نكاوه‌ ) کە له‌ ئێستادا ئه‌و وێستگانه‌ تایبه‌تن به‌ تاكسی و پاس.

مسته‌فا ته‌ها جه‌بار، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنى نه‌وت و سوتەمەنى هه‌ولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا به‌ نوێنه‌رایه‌تى  پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، رێککەوتن کراوە کە بەغدا رۆژانە بەنزین بۆ پارێزگاى هەولێر دابینبکات و نرخەکەشى 600 دینارە بۆ یەک لیتر و لەڕێگەى بەنزینخانە حکومیەکانەوە دابەشدەکرێت.

له‌مه‌ودوا به‌رده‌وام  لەبەغداوه بەنزین دەگات و هه‌موولایەکیش له‌و نرخه‌ سوودمه‌ند ده‌بن و نرخى به‌نزینیش كه‌متر ده‌كرێته‌وه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.