پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت بۆ پاراستنی دۆخی ئه‌منی كه‌ركوك دوای ره‌وانه‌كردنی هێزی زیاتر له‌به‌رپرسانی به‌غدا بۆ شاره‌كه ده‌كات.
به پێی هه‌واڵێكی سۆمه‌رییه نیوز، راكان سه‌عید جبووری، پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت داوای له حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه، بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخی ئاسایشی كه‌ركوك هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی شاره‌كه بكات.
چه‌ند رۆژێكه چه‌كدارانی داعش مه‌ترسی زیاتریان خستۆته سه‌ردۆخی ئاسایشی شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری و بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه، هاوكات له نێو شاری كه‌ركوكیش هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به جموجوڵ كردووه‌و گه‌ره‌كه كورد نشینه‌كان ده‌پشكنن و گه‌نجانی كورد ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.