پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27 ى حوزه‌یرانى 2018 ، هێزێكى هاوبه‌شى دژه تیرۆری عێراق و حه‌شدى شه‌عبی به‌شێوه‌یه‌كى به‌ر بڵاو له‌زۆرێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانى كه‌ركوك بڵاو بوونه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری به‌ر بڵاویان له‌شه‌قامه‌كاندا ڕوونبكه‌نه‌وه
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند ، له‌شه‌قامى كۆماری كه‌ركوك ، هێزه‌كانى دژه تیرۆری عێراق و میلشیكاكانى شیعه ڕووبه‌رووی گه‌نجانى كورد بوونه‌ته‌وه ، وێڕای ئه‌وه‌ى سوكایه‌تی به‌و گه‌نجانه كراوه ، ڕووبه‌رووی لێدانیش بوونه‌ته‌وه و دووچاری ده‌ستگیر كردن هاتوون
په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕاشیگه‌یاند ، ئه‌مرۆ جیاوازتر له‌ڕۆژه‌كانى دیكه هێزێكى زۆر له‌دژه تیرۆر و حه‌شدی شه‌عبی له‌زۆرێك له‌گه‌ره‌ك و شه‌قامه‌كانى كه‌ركوك بڵاو بوونه‌ته‌وه
ماوه‌یه‌كه كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری ، باری ئاسایش و ئارامى تێیدا ئاڵۆزه ، چه‌كدارانى داعش‌یش چاڵاكیه‌كانى له‌ناوچه‌كه‌دا زیاد كردووه ، له‌كوشتنى هاوڵاتیان و ڕفاندیانیان ، وه هێرش كردنه سه‌ر هێزه‌كانى عێراقى و حه‌شدی شه‌عبی
دوێنێش له‌راگه‌یاندراوێكدا مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركوكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ڕایگه‌یاند ، فریای كه‌ركوك بكه‌ون وێرای ئه‌وه‌ى هێزێكى زۆری عێراقى له‌شاره‌كه‌دان ئه‌وا كه‌ركوك له‌مه‌ترسی دایه
له‌شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر به‌هاوكاری باڵێكى سه‌ربازی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ، هێزه‌كانی عێراقى و حه‌شدی شه‌عبی هێرشیان كرده سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه‌كه به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ى %51 خاكى كوردستان له‌ده‌ست درا و دووچاری داگیر كردن بوویه‌وه ، وێڕای ئه‌وه‌ى نزیكه‌ى 200 هه‌زار خێزانى كوردیش ئاواره‌ى شاره‌كانى دیكه‌ى كوردستان بوون
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.