به‌پێی هه‌واڵێكى ده‌زگاى دى ده‌بلیووى ئه‌ڵمانى به‌ردینه‌ییه‌كى ماسى نوێ دوزراوه‌ته‌وه كه مێژووى ئه‌و جوره ماسییه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ 150 ملیۆن ساڵ له‌مه‌وپێش كه له ده‌ریا ژیاوه.
تێمێك له زاناكانى ئه‌ڵمانیا له باشوورى وڵاته‌كه‌یان پاشماوه‌ى به‌ردینه‌یه‌كى ماسیان دۆزیوه‌ته‌وه له جۆرى (Pufferfish) كه پێشتر نه‌زانراوه، به‌ردینه ماسییه‌كه له لایه‌ن تیمێكى سه‌ر به مۆزه‌خانه‌ى مێژووى سروشتى بامبرغ دۆزراوه‌ته‌وه له نزیك شارۆچكه‌ى واته‌ندۆرف كه ده‌كه‌وێته 319 كیلۆ مه‌تر له باشوورى رۆژئاواى به‌رلینى پایته‌ختى ئه‌ڵمانیا.
ماتیاس ماوسه‌ر به‌ڕێوبه‌رى مۆزه‌خانه‌كه رایگه‌یاند: ئه‌و جۆره ماسییه به (Pufferfish) ناسراوه و 150 ملیۆن ساڵ له‌مه‌وپێش ژیاوه و هه‌روه‌ك له ئێستادا ئه‌م جۆره ماسییه بوونب هه‌یه به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌م به‌ردینه ماسییه ده‌رده‌كه‌ویت پێشتر ددانی هه‌ببوه .
زاناكانى مۆزه‌خانه‌كه له ئێستادا خه‌ریكى هه‌ڵكۆڵین و ده‌رهێنانى به‌ردن له شارۆچكه‌ى واته‌ندۆرف به مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى سه‌رنجڕاكیش و زانیارى زیاتر له‌و بواره.
به‌ردینه ماسییه‌كه‌ى به (Pufferfish) ناسراوه ده‌خرێته مۆزه‌خانه‌ى مێژووى سروشتى بامبرغ بۆ نمایش كردنى دواجار ده‌گوازرێته‌وه بۆ زانكۆى ڤیه‌ننا بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر توێژینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌نجام بدرێت.
جێى ئاماژه‌یه له 2011ـه‌وه ئه‌و تیمه پاشماوه‌یه‌كى نه‌زانراویان دۆزیوه‌ته‌وه كه جۆرێك بوو له دایناسۆره باڵداره‌كان و ناسراو بوو به پته‌رۆساورس.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.