به هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی ئه‌و ده‌ڤه‌ره كه ناوچه‌یه‌كی سه‌ر سنوورییه له‌گه‌ڵ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و چوار ده‌وری ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ش زنجیره چیایه ئه‌مه‌ش بۆته مۆڵگهیهیك بۆ بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان و به به‌رده‌وامی شه‌و و ڕۆژ بازرگانانی باشوور له‌گه‌ڵ بازرگانانی ڕۆژهه‌ڵات كه به‌شێكی زۆریان له نه‌ته‌وه‌ی فارسن مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشنتی ئه‌و ماددانه ده‌كه‌ن بێ گوێدانه یاسا.
یه‌كێك له بازرگانه‌كان به ناوی(م،ح،م) به ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئه‌و بازرگانییه به‌هاوكاری چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌و به‌شێك له به‌رپرسانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر ده‌كرێت و به‌رده‌وام له ڕێگه‌ی هاوكاری گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له شاخه‌كانی پشده‌ر مادده هۆشبه‌ره‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و له‌م به‌ریشه‌وه مادده كحولییه‌كان هه‌نارده‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كرێت.
گوتیشی: به‌هۆی ئه‌وه‌ى ئێمه سه‌رانه‌یه‌كی زۆر ده‌ده‌ین به هه‌ردوولا قازانجێكی وا ناكه‌ین، ئه‌گه‌ریش مامه‌ڵه‌یه‌ك بێ ئاگاداری ئه‌وان ئه‌نجام بده‌ین، ئه‌وا باجه‌كه‌ی زۆر قورس ده‌بێت و ئه‌وان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ئاسایشمان ده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاند: هه‌ر بۆیه به هۆی بازرگانی كردنی ئێمه‌شه‌وه گومرگی په‌كه‌كه و به‌شێك له به‌رپرسه تێوهگلاوهكانی ده‌ڤه‌ره‌كه كه ئاسانكاری ده‌كه‌ن بۆ بازرگانه‌كان، داهاتێكی گه‌وره‌یان ده‌ست ده‌كه‌وێت.
(ز، ب، س) یه‌كێكی تر له‌و كه‌سانه‌ی كه بازرگانی به حه‌به هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌كات ڕایگه‌یاند: كاتێك یه‌كێك له بازرگانه‌كان ده‌كه‌وێته بۆسه‌ی مه‌فره‌زه‌كانی ئاسایشه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و به‌رپرسانه‌وه كه كۆنتاكمان هه‌یه به یه‌كه‌وه به‌ر له دادگایی كردن ئازاد ده‌كرێین به‌و مه‌رجه‌ی هاوپشكیمان هه‌بێت له‌گه‌ڵیاندا، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر بێت و سه‌رانه‌یان پێنه‌ده‌ین ئه‌وا ده‌درێین به دادگا و كۆتاییمان پێ دێت.
دایكی یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه ئێستا له زیندانی نه‌وجه‌وانانی سلێمانی به‌ند كراوه به ماڵپه‌ڕی سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: كوره‌كه‌م ههرزهكارهو هاوڕێی خراپ تووشی ئه‌و داوه‌یان كرد و له‌یه‌كه‌م مامه‌ڵه‌یدا كه بایی 800 هه‌زار دینارحهبی هۆشبه‌ری له بازرگانێكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كڕیبوو له‌گه‌ڵ ئه‌و بانده كه پێك هاتبوون له 16 كه‌سی تر كه‌وتنه بۆسه‌ی مه‌فره‌زه‌كانی ئاسایش و هه‌موویان ده‌ستگیر كران، به‌ڵام تاكه كه‌س كه ده‌ستگیر كرا و حوكمی 15 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا بڕایه‌وه كوڕه‌كه‌ی من بوو ،چونكه ئه‌و هاوپشك نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی پشتگیری له بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.