Erbil 27°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 23:26

به‌رپرسێکى باڵاى یه‌کێـتى : داوای ئاسایش و ئارامی بۆ سنوری پارێزگاى سلێمانى ده‌کات

پێویسته‌ ئارامى شار به‌رقه‌رار بێت ، سه‌روماڵى هاوڵاتیان پارێزراو بێت
کوردستان TV
100%


حاكم قادر حه‌مه‌ جان ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان  له‌كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ل به‌شێك له‌ئه‌ندامانى  حزبه‌كه‌ى له‌سنوری پارێزگاى سلێمانى ، به‌ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى پۆلیس و هاتووچۆ ،  ڕایگه‌یاندووه‌  ، ئه‌و ڕووداوانه‌ى له‌چه‌ند ڕۆژى رابردوو له‌سنوره‌كه‌ ئه‌نجامدراون ، كه‌حاڵه‌ته‌كان نایاسایین و ناكرێت له‌په‌ره‌سه‌ندن دابێ ،  ئه‌و ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسیه‌ى یه‌كێـتی ڕایده‌گه‌ێنێـت ،  دوای وەرگرتنی ڕای وەزارەتی ناوخۆو ھیزەکانی (٧٠)و بەڕیەبەرایەتی ئاسایش له‌ پاریزگاری سلیمانی , پیشنیارکرا بەھاوبەشی لەگەڵ سەرجەم دەزگاحکومی یە تایبەتەکان , ھەموو ئەو دیاردە دزیو وناشارستانیانە قەدەغەبکرێت کە ھۆکاری سەرەکی سەرھەڵدانی پشیوی ونائارامین وباری گوزەرانی ھاووڵاتیان دەخەنەمەترسی یەوە .

١/ قەدەغەکردنی دیاردەی چەکداری وھەڵگرتنی چەک بەشیوەی ھەڕەمەکی 

٢/ قەدەغەکردنی دیاردەی ( جام تاریک ) ی ئوتۆمبیل 

٣/ قەدەغەکردن ودەستبەسەراگرتنی ئوتومبیلە بیژمارەو بیسەرەتا نایاسایی یەکان 

٤/قەدەغەکردنی ماتۆڕسکیلی نایاسایی

لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی بەپێی ڕێنماییەکان و بۆ پاراستنی سەرو ماڵی ھاووڵاتیان وسەروەری یاسا ئەو ئەرکە جێبەجێدەکەن .

hakm qadr hakm


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.