به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی قه‌زای پێنجوێن گه‌نجێكی 17 ساڵان كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
(م.ك.ع) له‌دایكبووی ساڵی 2001 ناوی ئه‌و گه‌نجه‌یه كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له به‌شی مردووشۆرخانه‌ی یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی قه‌زای پێنجوێن، خۆی هه‌ڵده‌واسێت و كۆتایی به ژیانی خۆی دێنێت.
پۆلیسی شاره‌كه‌ش له باره‌ی ڕووداوی خۆخنكاندنه‌كه‌ی ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ڕووداوه‌كه ڕێكخستووه.
به پێی زانیارییه‌كانیش تا ئێستا هۆكاری خۆخنكاندنه‌كه‌ی نه‌زانراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.