به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و چاپ و بڵاوكردنه‌وه رایدهگهێنێت، كه‌ناڵه‌كان یه‌كجار زۆرن و به سیسته‌مێك نه‌بێت ناتوانرێت په‌خش بكرێته‌وه، بۆ ئه‌و سیسته‌مه‌ش سێ كۆمپانیا و سێ جۆره ئامێر هه‌یه.
محه‌مه‌د گه‌ردی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و چاپ و بڵاوكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان ،سه‌باره‌ت به ئامێره‌كانی په‌خشكردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه لۆكاڵییه‌كان كه له‌ئێستادا زۆرترین قسه و باسی له‌سه‌ره و نرخییان نزیك به 40 هه‌زار دیناره و بۆ له‌مه‌ودوا له‌رێگه‌ی ئه‌و ئامێرانه‌وه نه‌بێت كه‌ناڵه نێوخۆییه‌كان له تیڤییه‌كانه‌وه نابینرێن، له لێدوانێكدا به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندووه: ئامێره‌كان بۆ په‌خشكردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانه، چونكه كه‌ناڵه‌كان یه‌كجار زۆرن و به‌و سیسته‌مه نه‌بێت ناتوانرێت په‌خش بكرێته‌وه، بۆ ئه‌و سیسته‌مه سێ كۆمپانیا هه‌یه و سێ جۆره ئامێر هه‌یه، مه‌به‌ست له‌م ئامێرانه‌ش كه پێشتریش هه‌بوون و له 2012ه‌وه ئه‌و ئامێرانه په‌خش ده‌كه‌ن و ئێستا به كۆد و كارت ده‌بێت سوودی ئه‌وه‌یه ئه‌و هه‌موو كه‌ناڵه په‌خش ده‌كات، به‌و سیسته‌مه له یه‌ك فریكیۆنسی ده‌توانرێت 10 كه‌ناڵ په‌خش بكرێت.
ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌و سیسته‌مه نه‌بایه ، ئه‌و هه‌موو تیڤییه نه‌ده‌بوو ، چونكه تیڤییه‌كان هیچییان ئامێری په‌خشییان نییه، ته‌نها به‌یه‌ك ئامێر ده‌یده‌ن به‌و كۆمپانیایانه و ئه‌وانیش په‌خشیان ده‌كرد.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.