دوێنێ سێ شه‌ممه 26 / 6 / 2018 به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رپه‌رشتیكردن په‌روه‌رده‌یی م. جلال همزه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولیر م. به‌شدار و یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رپه‌رشتیكردنی په‌روه‌رده‌یی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر و به‌رپرسی ناوچه‌ی ئاراس و ئاماده بوونی سه‌رپه‌رشتیاران و مامۆستایان له هۆڵی (زاهیر هه‌ناری) یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ند مه‌راسیمێكی ڕێز لێنانی شایسته‌دا بۆ (5) له سه‌رپه‌رشتیارانی خانه‌شین كراوون ئه‌نجامدرا.
له سه‌ره‌تایی مه‌راسیمه‌كه پاش به‌خێر هاتنی میوانه‌كان له لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌م هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر ووته‌یه‌كیان پێشكه‌ش كردوو ده‌ستخۆشیان له سه‌رپه‌رشتیارانی خانه‌نشین كردوو كه له ماوه‌ی ڕابردو خزمه‌تێكی زۆر به پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن گه‌یاندووه ، پاشان به‌ڕێز مامۆستا عبدالله پیرداود به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رپه‌رشتیارانی خانشین ووتارێكی پێشكه‌ش كردوو دوای له هاوپیشه‌كانی كرد به‌ڕۆشتنی ئه‌وان كه‌لێن له‌كاره‌كانیان نه‌كه‌وێت و به هه‌وڵ و هیمه‌تی هاوپشه‌كانی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده وفێركردن به باشترین شێوه به‌رێوه بچێت له‌كۆتاییدا خه‌ڵاتی رێزلێنان پێشكه‌ش به سه‌رپه‌رشتیاره خانه‌نشینه‌كان كرا.
له هه‌مان رۆژ و به‌رواردا به ئاماده‌بوونی په‌روه‌ردكاران له‌یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتی په‌روه‌رده‌یی ده‌وروبه‌ر له هۆڵی بۆنه‌كان له عه‌نكاوه رێوره‌سمێكی رێز لێنان بۆهه‌ریه‌ك له سه‌رپه‌رشتیارانی خانه‌نشینكراوان م. حه‌سه‌ن محه‌مه‌د شه‌ریف و به‌لقیس قادر م. سابیر م. شیرین م. شێخ عبدالرحمان سازكرا.
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.