به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایدهگهێنێت ،سلێمانی شارێكی عێراقییه به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراقه، به‌ڵام حكومه‌تی عێراقی هیچ به‌لایه‌وه گرنگ نییه گه‌مارۆی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له‌لایه‌ن توركیاوه بشكێنێت.
ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵڵا ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایگه‌یاندووه: له‌وكاته‌وه‌ی توركیا بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی داوه به‌ڕووی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی تا ئێستا هیچ پێشهاتێكی نوێ نییه، ته‌نانه‌ت نه‌ك بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی خۆی، به‌ڵكو ڕێگه‌ش نادات ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌كاربهێنرێت بۆ هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك كه له‌شوێنی دیكه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بێیت.
هه‌روه‌ها گوتی: گه‌شبینم له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان حكومه‌تی توركیا به بڕیاری گه‌مارۆخستنه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیدا بچێته‌وه چونكه له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ك بانگه‌شه، توركیا كۆمه‌ڵێك سزای سه‌پاند به‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه‌دا، هیوادارین دوای ته‌واو بونی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌بڕیاره‌كانی خۆیدا بچێته‌وه چونكه له‌به‌رژه‌وه‌ندی توركیا نیه گه‌مارۆ بخاته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌ت فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی.
گوتیشی: به‌داخه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی كه ئێمه كارمان كرد بۆ ئه‌و بابه‌ته به‌ڵام حكومه‌تی عیراقی هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنی نه‌بوه وه كه‌مته‌رخه‌می زۆری پێوه دیاره وه هیچ به‌لایانه‌وه گرنگ نیه له‌م كاته‌ی ئێستادا، من چاوه‌ڕوانی به‌ڕێز دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی بوین كه نامه‌ی تایبه‌تمان پێشكه‌ش كرد وه‌ڵاممان بداته‌وه به‌ڵام تا ئێستا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی ئیجابی له‌وباره‌یه‌وه ده‌رنه‌كه‌وتووه.
تاهیر عه‌بدوڵا ده‌شڵێت: هه‌رچه‌نده ئه‌وه به‌رپرسیارێتی حكومه‌تی عێراقییه، سلێمانی شارێكی عێراقییه به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراقه، به‌ڵام حكومه‌تی عێراقی هیچ به‌لایه‌وه گرنگ نییه گه‌مارۆی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له‌لایه‌ن توركیاوه بشكێنێت، هیچ كارێكی جددی بۆ نه‌كردووه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات هه‌رێمی كوردستان و كێشه‌كانی به‌لای حكومه‌تی عێراقیه‌وه گرنگ نییه بۆیه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی نادات .
سه‌رچاوه: ده‌نگی ئه‌مریكا
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.