وەزارەتی پەروەردە له راگهیهندراوێكدا كاتی راگهیاندنی ئهنجامی تاقیكردنهوهكانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی بڵاوكردهوه كه ئهمهی خوارهوه دهقی راگهیهندراوهكهیه:
ئەمڕۆ كاتژمێر 7ی ئێوارە، ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتی و وەزارییەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی ڕادەگەیێنرێت.
قوتابیان و خوێندکارانی خۆشەویست دەتوانن لە کۆتایی مەڕاسیمی ناساندن و ئاشکراکردنی یەکەمەکانی سەر ئاستی هەرێم، ئەنجامەکانیان لە ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە وەربگرنەوە.
لە هەرێمی كوردستان 234 هەزار و 84 قوتابی تاقیكردنەوەی پۆلە كۆتاكانیان لە چوار هەزار و 295 هۆڵدا ئەنجامدا، لەو ژمارەیەشدا 120 هەزار و 120 یان قوتابی ئامادەییەكان و 113 هەزار و 964 یان قوتابی نۆی بنەڕەتی بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.