Erbil 24°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 21:26

میسی : لە قۆناغەکانی داھاتوو بە رۆحیەتێکی گەورەوە یاری دەکەین و ئەرجەنتینێکی جیاواز ببینن

له‌دوای سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر نێجیریا له‌لێدوانى بۆ میدیاكان
کوردستان TV
100%


دوای ئه‌وه‌ى له‌یاری دوێنێ ئێواره‌  هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین و نێجیریا  رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌ له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018  كه‌له‌وڵاتى رووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، ئه‌رجه‌نتین له‌و یاریه‌دا پێویستى به‌براوه‌بوون بوو له‌پێناو ئه‌وه‌ى بتوانێ سه‌ركه‌وێت بۆ قۆناغى 16 ،  میسى و كوڕانى تانگۆ توانیان له‌رووبه‌روبونه‌وه‌یان له‌به‌رامبه‌ر نێجیریا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن به‌ئه‌نجامى دووگۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك  . 


میسى له‌یاریه‌كه‌ كه‌خاوه‌ن گۆلى یه‌كه‌م بوو بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ى و وه‌به‌باشترین یاریزانى یاریه‌كه‌ش ده‌ستنیشانكرا ، له‌دوای یاریه‌كه‌ له‌لێدوانى بۆ میدیاكان ڕایگه‌یاند ، 

 سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌  ، سوپاس بۆ ته‌واوى هه‌وادرانمان له‌ئاماده‌بوونیان و پشتگیریان له‌ئێمه‌ ،  هه‌وادران قوربانى زۆریان دا تا ئێمه‌ سه‌ركه‌وین بۆیه‌ شایه‌نى سوپاسن و ده‌ستیان خۆش بێت 

 لیۆنێل ڕاشیگه‌یاند ،  بڕوامان  به‌خۆمان هه‌بوو له‌ یاریه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین و  ئێمه‌  شایه‌نى  ئه‌وه‌ بووین سه‌ركه‌وین

میسى له‌به‌شێكى دیكه‌ى لێدوانه‌كانى رایگه‌یاند ،لە قۆناغەکانی16  بە رۆحیەتێکی گەورەوە یاری دەکەین و ئەرجەنتینێکی جیاواز لەم قۆناغە دەبینن


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.