لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى دهست مالپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ سەربە قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر ڕایدهگهێنێت ، ئێوارهى ڕۆژی سێشهممه 26 ى حوزهیرانى 2018 ، سێ شوێن بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی تەندروستی و پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکان داخراون.
لێژنەی چاودێری و پشکنین بە سەرپەرشتی (نەبەز عبدالحمید)سەرۆکی لیژنە وقایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر پشکنینیان بۆ 22 شوێن لە ناو سەنتەری شاری هەولێر ئەنجام داوە، کە پێکهاتوون لە چێشتخانە، کارگەی شیرینەمەنی، کارگەی ماست و چەند کۆگایەکی هەلگرتنی خواردنەوە گازیەکان.
بەهۆی نەبوونی مۆڵەت و پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانی تەندروستییەوە سێ شوێن داخراون، کە بریتین لە کۆگایەکی گەورەی هەلگرتنی خواردنەوە گازیەکان ، کارگەیەکی ماست و مارکێتێک.
بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو سکاڵایانە دەکرێن، کە ئاراستەی لێژنەکانی قایمقامییەت دەکرێن.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.