ئێواره‌ی دوێنێ له دوای ئاوابوونی خۆر، قوتابیك به‌ناوی "یوسف خه‌لیل یونس"ی ته‌مه‌ن 17 ساڵان، كه دانیشتوی كومهلگای بیشیریانی سه‌ر به پارێزگای دهۆكه، له كاتی مه‌له‌كردن له زێی گه‌وره‌دا خنكا.
دوا به‌دوای ڕووداوه‌كه تیمه‌كانی ژێر ئاوی به‌رگری شارستانی خه‌بات گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه و گه‌ران به شوێنی‌دا، به‌ڵام تا ئێستا ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
شایه‌نی باسه هه‌ر دوێنێ گه‌نجێكی تر به ناوی "ئه‌ركان مه‌حموود جادر" كه ته‌مه‌نی 19 ساڵان بوو له هه‌مان زێدا خنكا و تا ئێستاش ته‌رمی هیچ كام له‌و 2 گه‌نجه نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
سالار نامیق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.