شه‌وی رابردوو شوفێری بارهه‌ڵگرێكی تورك له‌نزیك كۆمپانیای كۆكه كۆڵا له شاردیێ كه‌وڕگۆسكی سه‌ر به قه‌زای خه‌بات به هۆی وه‌ستانی دڵه‌وه گیانی له ده‌ست دا.
په‌یامنێرمان سالار نامیق رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو شوفێری بارهه‌ڵگرێكی تورك له‌نزیك كۆمپانیای كۆكه كۆڵا له شاردیێ كه‌وڕگۆسكی سه‌ر به قه‌زای خه‌بات گیانی له ده‌ست دا ته‌رمه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی نه‌خوشخانه‌ی دادی كرد له هه‌ولێر.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تیش له ته‌ندروستی خه‌بات به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: هاووڵاتییه‌كی تورك كه شوفێری بارهه‌ڵگره كه‌مێك پێش ئێستا به هۆی وه‌ستانی دڵه‌وه گیانی له ده‌ست دا و ته‌رمه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی شاری هه‌ولێر كرد.
داڕشتنه‌وه‌ی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.