Erbil 26°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 19:33

دوای ماوه‌یه‌ک له‌ دیارنه‌مانی هه‌ڵکه‌وت سه‌رکه‌وت به‌ مردوویی دۆزرایه‌وه‌

تا ئێستا هۆكاری مردنه‌كه‌ی نه‌زانراوه‌
کوردستان TV
#7
100%

دوای 6 ڕۆژ له‌ بێسه‌روشوێن بوونی گه‌نجێكی شارۆچكه‌ی ته‌قته‌ق به‌ مردوویی ته‌رمه‌كه‌ی له‌ نزیك گوندێك دۆزرایه‌وه‌.

(هه‌ڵكه‌وت سه‌ركه‌وت) ئه‌و گه‌نجه‌ی كه‌ كاتژمێر 1ی دوای نیوه‌ڕۆی20/6/2018 له‌ ماڵه‌وه‌ ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ و و ئیتر ناگه‌ڕێته‌وه‌ و بێسه‌روشوێن ده‌بێت، ئه‌و گه‌نجه‌ دانشتوی گوندی (مه‌لا زیاد) ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی (ته‌ق ته‌ق)ه‌ و پیشه‌ی كاسب بووه‌، دوێنێ له‌نزیك گوندی (گۆمه‌ شین) ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه‌.

به‌ پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس تا ئێستا هۆكاری مردنی ئه‌و گه‌نجه‌ نه‌زانراوه‌ و پۆلیس به‌مه‌به‌ستی پكشنین ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری شاری (هه‌ولێر) كردووه‌.

هه‌روه‌ها په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆلینه‌وه‌ لێی به‌رده‌وامه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.